ئیسپانیا

یەكەم كاردانەوەی لامپارد دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی

یاریگا- یەكەم كاردانەوەی فرانك لامپاردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری چێلسی دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەیەوە دوێنێ بەفەرمی لامپارد لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە.

دوای دوورخستنەوەی لامپارد لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی نووسیوویەتی: ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی شانازی بوو بۆ من ، ئەو یانەیەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر بەشێك بووە لە ژیانم.

لامپارد سوپاسی هاندەرانی چێڵسی دەكات و دەڵێت: دەمەوێت سوپاسی هاندەران بكەم بۆ ئەو پشتیوانییە ناوازەیەی لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوو ، هیوادارم بزانن ئەوە مانای چییە بۆ من ، پێشتر دەمزانە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی ئەركێكی سەخت دەبێت  ، شانازی دەكەم بۆ ئەوەی بەدەستم هێناوە ، ئەو یاریزانانەی كە چانسی بەشداریكردنیان هەبووە لەژێر ڕاهێنەرایەتی مندا.

هەروەها ووتیشی: هەستێكی ناخۆش و نا ئومێدیم هەیە ، چونكە من بە پەرۆش بوم ئەو یانەیە بەرەو پێشەوە ببەم ، سوپاسی ئەبرامۆڤیچ و ستافی بەڕێوە بردن و یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران بكەم ، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم لە داهاتوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button