ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی رۆمان ئەبرامۆڤیج لەسەر دوورخستنەوەی لامپارد

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی چێلسی بەفەرمی دوورخستنەوەی فرانک لامپاردی راگەیاند وەکو راهێنەری یانەکەیان.

دەکردنی کوڕە زێڕینەکەی بلوز کارێکی زۆر زەحمەت بووە بە گوتەی ئەبرامۆڤیجی سەرۆک و خاوەنی چێڵسی. ناوبراو دوای راگەیاندنی هەواڵەکە  بۆ ستاندارد وتی “بڕیارێکی زۆر ئەستەم بوو بۆ یانەکە ، جگە لەوەی خۆم پەیوەندییەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵیدا و زۆر رێزی دەگرم، ئەو مرۆڤێکی پڕ بەها و کەسایەتیی بەهێز و کارسازە بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستامان، بڕوامان وایە دەبوو راهێنەر بگۆڕین.  بەناوی سەرجەم یانەکە و بۆرد و خۆمەوە دەمانەوێت سوپاسی فرانک بکەین وەکو راهێنەر و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا. ئەو ئایکۆنێکی مێژوویی گرنگە و ناوبانگ و کەسایەتیی لێرە هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە.

چێڵسی دوورخستنەوەی ئەستێرەمێژووییەکەی کاتێک راگەیاند پاش خەرجکردنی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە هاوینی ئەمساڵدا و کۆکردنەوەی تەنیا چوار خاڵ لە کۆتا پێنج یاری پریمەرلیگدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button