ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆمۆری: نەمتوانی میلان رەتبکەمەوە کاتێک باشترین بەرگریکاری مێژوو قسەی لەگەڵ کردم

یاریگا-فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری نوێی ئەیسی میلان دەڵێت پاوڵۆ ماڵدینی پەیوەندی پێوەکردووە تاوەکو بێتە رۆسۆنێری و نەیتوانیوە رەتیبکاتەوە.

تۆمۆری بە خواستن لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە بۆ میلان، ناوبراو دوای ئەنجامدانی یەکەم یاری بە درێسی یانە نوێیەکەیەوە  بۆ ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان وتی “ئێرەم هەڵبژارد چونکە یانەیەکی مێژوویی گەورەیە و لە ئێستاداش ئاستێکی بەرز نیشان دەدەن، سەرەتا کەمێک دوو دڵ بووم بەڵام باوەڕم بە خۆم نەکرد کاتێک باشترین بەرگریکاری مێژوو پاوڵۆ ماڵدینی پەیوەندی پێوەکردم، لەو کاتەدا زانیم کە پێویستە بێمە ئێرە و زۆر دڵخۆشم بە بڕیارەکەم”،

تۆمۆری وتیشی” پێشتر وەکو هێرشبەر یاخود لە هێڵی ناوەند یاریم دەکرد، ئەوکاتیش کاکا و سیدۆرف لەو یاریزانانەبوون کە زۆر ئارەزووم دەکردن”.

یەکەم یاری ئەو یاریزانە بەو جۆرە کۆتایی نەهات کە هیوای دەخواست و بە ئەنجامی ٠-٣ تووشی شکست هاتن لەگەڵ ئەتەلەنتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button