ئه‌ڵمانیا

مانوێل نۆیەر ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا- مانوێل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

بایرن میونشن توانی بە چوار گۆڵی خاوێن لە شالكە بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 18ی بۆندسلیگا.

بەپێی تۆڕی ” بلاچەر ڕیپۆرت ” مانوێل نۆیەر تاكە گۆڵپارێزە لە مێژووی بۆندسلیگا بتوانێت 197 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

بەوەش گۆڵپارێزە تەمەن 34 ساڵانەكە توانی ژمارەكەی ئۆلیڤەر كانی هاونیشتیمانی بشكێنێت كە 196 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتبوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button