ئیتاڵیا

وەڵامێكی توند لە ئیبراهیمۆڤیچەوە بۆ ئەستێرەیەكی ئەتلانتا

یاریگا-  هێرشبەری یانەی ئەتلانتا ، دوڤان زاباتا گاڵتە بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی میلان دەكات.

ئەتلانتا توانی بە سێ گۆڵە بێ وەلام لە میلانی پێشەنگ بباتەوە و زاباتا توانی گۆڵی سێیەمی یاریەكە تۆمار بكات.

بە پێی تۆڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی زاباتا بە ئیبراهیمۆڤیچی ووتووە : ناتوانیت یاریەك تەواو بكەیت بە بێ ئەوەی لێدانی سزات بۆ هەژمار بكرێت ، ئەتەوێت گۆڵی 13 تۆمار بكەیت؟

ئەمەش لە كاتێكدا هات كە لە یەكێك لە دیمەنەكاندا چاوەڕوانی بڕیارێكی تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ بوون ، كە تێیدا یاریزانانی میلان داوای لێدانی سزایان كرد.

ئیبرا وەڵامی زاباتا دەداتەوە و دەڵێت : دەربارەی چی قسە دەكەیت؟ من گۆڵم زیاترە لەو یاریانەی كە لە تەواوی ژیانتدا كردووتە.

هەروەها ڕۆژنامەكە دووپاتیكردووەتەوە ووشەكانی ئیبرا هەڵە نیە و بەجۆرێك 498گۆڵی تۆمار كردووە ، بەڵام زاباتا 371 یاری ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button