ئیسپانیا

یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو

یاریگا- لە كۆتا ڕاهێنانیان پێش یاریەكەی سبەینێیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو.

ڕیاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی كرد دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر یانەیەكی پلە سێ تووشی شكست هات.

لە بەیاننامەی فەرمی یانە شاهانەكەدا هاتووە یاریزان فیدی ڤالڤێردی بەهۆی پێكانێكی ماسولكەی لە قاچی ڕاستیدا بۆ ماوەیەك لە یاریگاكان دوور دەكەویتەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد ڤالڤێردی بۆ ماوەی 10ڕۆژ تا دوو هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

وا بڕیارە سبەینێ هەردوو یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ڕیاڵ مەدرید لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی خولی ئیسپانیا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!