ئیسپانیا

ڤیدیۆ: هەڵسوکەوتێکی مارسێلۆ و ئیسکۆ لە یارییەکەی جامی شا، سەرسوڕمانی لێ کەوتۆتەوە

یاریگا- هەڵسوکەوتێکی مارسێلۆ و ئیسکۆ لە یارییەکەی جامی شا، سەرسوڕمانی لێ کەوتۆتەوە کاتێک یانەکەیان پەلەقاژێی دەرچوون بووە لە داوی یەکسانبوونی یانەی ئالکۆیانۆی پلە سێی ئسپانیا.

بەرنامەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی ئیسپانی “ئێلچرینگیتۆ” بڵاوی کردۆتەوە کە لە چاوی کامێراکانەوە دەردەکەوێت مارسێلۆ و ئیسکۆ لە کاتی کورتە-پشووی نێوان گێمە زیادکراوەکاندا، ڕادەبوێرن و پێدەکەنن. کە وەک بەرنامەکە شیکاری بۆ کردووە، بە گرنگ سەیر نەکردنی یانەی دژبەر و ئەنجامەکە بووە کاتێک تا ئەو ساتە 1-1 بوو، پێش ئەوەی ئالکۆیانۆ دەرئاسا ئەنجام بدات و بە گۆڵێکی تەنزێنەر میوانە زلهێزەکەی دووچاری شکستێکی مێژوویی بکات.

بەگوێرەی ئێلچیرینگیتۆ، ئەو هەڵسوکەوتەی دوو ئەستێرەکەی مێرەنگی، سەرسوڕمان تا ئاستی نیگەرانی هاندەرانی یانە شاهانەکەی لێکەوتۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button