ئینگڵته‌را

كلۆپ: من بەرپرسم و لیڤەرپول لە دەرەوەی ڕكابەری پریمەرلیگە لە ئێستادا

یاریگا-  یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر بێرنلی.

بێرنلی توانی لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە لیڤەرپول شكست بە ڕێدز بهێنێت بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: من بەرپرسیاری شكستەكەم ، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان لەدەستدا ، یاریەكی كراوە بوو نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین ، بەڵام لە خولەكەكانی كۆتاییدا لێدانێكی سزایان بۆ هەژمار كرا ، ئەلیسۆن پێی ووتم كە دەستی لێ نەداوە ، بەڵام من نەمبینی.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستا كێشەی سەرەكی ئێمە ئەوەیە یاریزانەكان ناتوانن گۆڵ تۆمار بكەن ، بەو شێوەیەش ناتوانین ڕكابەری بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ بكەین لە ئێستا.

شایەنی باسە لە ئەگەری بردنەوەی یاریە دواخراوەكەیان مانچێستەر سیتی دەچێتە پێشەنگی پریمەرلیگ بە جیاوازی خاڵێك دەكەوێتە پێش مانچێستەر یونایتد و 7 خاڵ پێش لیڤەرپول دەكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!