ئیتاڵیا

ئینتەر و لاوتارۆ نەگەشتنە ڕێککەوتن

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەشت کاتێک ئینتەر میلان و لاوتارۆ مارتینێز نەگەشتنە ڕێککەوتن.

شەوی ڕابردوو لە بارەگەی سەرەکی یانەکە، بیتۆ یاک بریکاری لاوتارۆ و بەرپرسانی نێرازوری کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە سەبارەت بە نوێکردەکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە و، ئاکامی نەبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیتاڵی، بریکاری گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکە داوای کردووە لە گرێبەستی نوێدا مووچەی ساڵانەی لاوتارۆ بکرێتە 7 ملیۆن یۆرۆ، لە بەرامبەریشدا ئینتەر 5 ملیۆنیان دیاری کردووە. ئەوەش واتا تەنها 2.5 ملیۆن زیاتر لەوەی ئێستا وەری دەگرێت.

لاوتارۆ ئامانجی لەمێژینەی بارسێلۆنایە و، لە هەموو لایەکیتر زیاتر چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button