جیهان

یەکێتی تۆپی پێی چیک: ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردەکەی جۆسێف بیکانی نەشکاندووە!

یاریگا- یەکێتی تۆپی چیک لەسەر ڕیکۆردەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتە دەنگ کە گوایە بووبێتە گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ.

لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا کە سکای سپۆرتیش بڵاوی کردۆتەوە، یەکێتی تۆپی پێی چیک ڕایدەگەیەنێڕوناڵدۆ ژمارە پێوانەکەی جۆسێف بیکانی چیکی نەشکاندووە.

ئەو ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات شەوی ڕابردوو کریستیانۆ لە دوو گۆڵی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە یاریی کۆتایی جامی سووپەری ئیتاڵیا، گۆڵێکیانی تۆمار کرد و وەک باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ ڕاگەیەندرا بە تۆمارکردنی 760 گۆڵ.

بەڵام چیک قسەیەتری هەیە و دەڵێن ئەفسانەی وڵاتەکەیان 821 گۆڵی لە هەژمارەکەیدا هەیە نەک 759. بۆیە هەر زوو ڕایانگەیاند کە بۆ شکاندنی ئەو ڕیکۆرده، پێویستە 62 گۆڵیتر تۆمار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!