ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆدیگارد یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردووە

یاریگا-مارتن ئۆدیگارد دەیەوێت ریاڵ مەدرید رازیبکات سەرلەنوێ بگەڕێتەوە ریاڵ سۆسیداد.

لەگەڵ ئەوەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن یانەی ئارسناڵ دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بەڵام بەگوێرەی بی بی سی، ناوەڕاستکارە نەرویجییەکە  دژی ئەو گواستنەوەیەیە.

گیلیم بالاگی رۆژنامەنووسی ناودار بۆ بی بی سی وتی “دەیەوێت بچیێتە سۆسیداد و ئەوانیش دەیانەوێت بگەڕێتەوە. زۆر یانەی ئینگلتەرا چاوییان لەسەریەتی بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر لەگەڵ سۆسیداد راهاتووە و یاریکردن تێیدا ئاسانترە دەیەوێت بچێتە ئەوێ”.

سەبارەت بە هۆکاری رۆیشتنیشی بالاگ وتی “پەیوەندی بەوەوە هەیە کە زیدان راهێنەرێکی گونجاو نیە بۆ پێگەیاندنی یاریزانی لاو و خودی یانەکەش دڵخۆش نیە لەگەڵ ئەو راهێنەرە لەو بابەتەدا”.

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید یاری جامی شای بەرامبەر ئەلکۆیانۆ ی پلە سێ دۆڕاند، لەو یارییە ئۆدیگارد بانگهێشت نەکرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button