لە کۆتاییدا ئارسناڵ لەسەر چارەنووسی ئۆزیل هاتە دەنگ
یاریگا-مایکڵ ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ رۆیشتنی مەسوت ئۆزیلی لە یانەکەی پشتراستکردەوە بەڵام هێشتا نەبووە فەرمی.
چوار رۆژە ئۆزیل لە تورکیایە و رۆیشتنی بۆ فینارباهچە راگەیاندووە بەڵام ئارسناڵ هیچ لێدوان و بەیاننامەیەکی فەرمی نەبوو. ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەو پرسە رووبەرووی ئارتێتا کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی
بەڵێ رۆیشتنی راستە بەڵام رێکارەکانی کەرەنتین کۆتا هەنگاوەکانی قورسکردووە چونکە لە تورکیا رێکاری توندییان هەیە. هەندێک هەنگاو ماوە پێویستە بندرێن پێش راگەیاند، هەموو شتێک باش دەڕوات بەڵام تاوەکو نەگەینە کۆتا هەنگاو ناتوانین هیچ رابگەیەنین
سەبارەت بە هۆکاری فرۆشتنی وتی
ئۆزیل یاریزانێکی گەورە و بەتوانایە و مێژووییەکی پرشنگداری لێرە هەیە. بۆ ئێمەش قورس بوو کە یاریزانێکی هاوشێوەی ئەو یاری پێنەکرێت بەڵام یانەکە بە ئاڕاستەیەکی جیاواز هەنگاوی دەنا و پێویستی دەکرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان ئەو لە پلانەکاندا نەبێت
ئارسناڵ گرێبەستی ئۆزیلی هەڵوەشاندەوە و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە فینارباهچەوە دەکات. بەهەمان شێوە بۆ سۆکراتیسی بەرگریکار بەڵام ئەمییان تا ئێستا یانەی دواتری یەکلانەبووەتەوە.