ئیسپانیا

زێدان: من بەرپرسم لە شكستەكەی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرگری لە یاریزانەكانی دەكات و خۆی بە بەرپرسیاری سەرەكی شكستەكەیان دەزانێت.

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە سەر دەستی ئەلكۆیانۆی پلە سێ ماڵئاوایی لە جامەكە كرد دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی دۆراند.

لە دوای یاریەكە زێدان ووتی: گۆڵپارێزەكەی ئەوان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی چوار گۆڵی درووست بگەڕێنێتەوە ، ئەوەش هۆكاری سەرەكی شكستەكەمان بوو.

هەروەها ووتیشی: بەرامبەر یانەیەكی پلە سێ یاریمان كرد و پێوویست بوو بیبەینەوە ، بەڵام ئەو شتانە لە تۆپی پێدا ڕوودەدەن و نابێت شەرم بكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: من بەرپرسی شكستەكەم ، ڕۆژێكی ناخۆش بوو بۆ ئێمە ، بەڵام بە سەختی كار دەكەین و هێشتا ڕكابەری دوو نازناو دەكەین ئەوانیش خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، تەواوی تواناكانمان لەو دوو پاڵەوانەتیە دەخەینە كار و دەجەنگین بۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button