ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاگەیاندنی گرێبەستێكی پێش وەختە

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد بارسێلۆنا گەشتووەتە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی ئیریك گارسیای بەرگریكاری مانچێستەر سیتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی گارسیا لە گواستنەوەكانی زستانەدا و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەكەی ڕادەگەیەندرێت بەڵام لە هاویندا پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزن.

لە كۆبونەوەی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا و سەرۆكی كاتی ئێستا و ڕونالد كومانی ڕاهێنەردا ، ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكەدا داوای كرد لە زستاندا یاریزانەكە پەیوەندی بە بلاوگراناوە بكات ، بەلام كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئەوەیان ڕەتكردەوە و لەسەر ئەوە ڕێككەوتن لە هاویندا بەرگریكارەكە ئیسپانیەكە بێتە ڕیزی یانەكەیان.

ئیریك گارسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button