ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەی جامی سوپەر: ئەمە ئەو یوڤێنتوسەیە كە ئێمە خۆشماندەوێت

یاریگا-  كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ستایشی ئاستی یانەكەی دەكات لە یاری سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەر ناپۆلی.

یوڤێنتوس توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ناپۆلی بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵیا و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەكەمی یاریەكە تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 760 گۆڵ.

لە دوای یاریەكە گۆڵكارە پورتوگالیەكە لە توویتەری تایبەتی خۆی نووسیوویەتی: ” دڵخۆشم بە نازناوی چوارەمم لە ئیتاڵیا ، ئێمە گەڕاینەوە ، ئەمە ئەو یوڤێنتوسەیە كە خۆشماندەوێت ، ئەمە ئەو یانەیەیە كە ئێمە متمانەمان پێیەتی ، ئەمەش ئەو ڕۆحیەتیەیە كە دەبێتە هۆی بردنەوەی ئێمە ، هەر بژین هاوڕێكانم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button