ئینگڵته‌را

لامپارد: چێڵسی ئامادە نیە بۆ بردنەوەی ناسناو

یاریگا-فرانک لامپارد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە یانەکەی ئامادەنیە بۆ رکابەریکردن لەگەڵ ناسناوەکان و باسی ئەگەری دوورخستنەوەشی دەکات.

گەڕانەوەی فرانک بۆ چێلسی وەکو راهێنەر، بە یەکگرتنەوەیەکی ئەفسوونایی لە ئینگلتەرا سەیردەکرا، بەڵام تێپەڕبوونی ١٩ هەفتە ئەگەری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە زۆر بەهێزە.

دوابەدوای شکستەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر لێیستەر، لامپارد وتی “لە چەند هەفتەی رابردوو چەند جارێک باسی دوورخستنەوەم کراوە، لەوە تێدەگەم کە یانەکە ئامانجی خۆی هەیە و مانەوەم یان دەرکردنم لە دەسەڵاتی خۆمدا نیە. کاتێک ئەم ئەرکەم وەرگرت دەمزانی ساتی سەختمان دەبێت چونکە ئەم یانەیە ئامادە نیە بۆ بردنەوەی ناسناوەکان، یاریزانی نوێ مان زۆرە کە هێشتا نەگونجاون لەگەڵ یانەکە”.

بلوز لە کۆتا پێنج یاریدا تووشی سێ شکست هاتووە و لە پلەی هەشتەمی خولەکەدایە و ئەگەری دابەزینی هەیە بۆ نۆیەم لە باری بردنەوەی ساوزهامپتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button