ئیسپانیا

ژمارەی ئەو فاوڵانەی لە دژی مێسی ئەنجا دراوە تا کارتە سوورەکەی

یاریگا- کارتە سوورەکەی مێسی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەتڵتیک بیڵباو بۆتە بابەتی گەرمی میدیا و ناوەنده وەرزشییەکان و خوێندنەوەی جیاوازیی بۆ دەکرێت.

مێسی لە کۆتا ساتەکانی دوو گێمی زیادکراودا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە کاتێک ئەنجامی یارییەکە 3-2 لە بەرژەوەندی باسکییەکان.

ئەوە یەکەمین کارتی سوور بوو بە ڕووی یارزیزانە مێژووییەکەی بارسێلۆنا بەرز بکرێتەوە دوای ئەنجامدانی 753 یاریی.

بە گوێرەی پێگەکانی ئامار و دەیتاکان، کە ESPNی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، مێسی لە کاروانی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ بارسا، تا یارییەکەی شەوی ڕابردوو زیاتر لە 1000 فاوڵی لە دژ ئەنجام دراوە لەوەتەی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی بلاوگرانا.

بە گوێرەی دەنگۆ جیاوازەکان، ئەگەری هەیە لیۆ دووچاری سڕکردنیش بێتەوە لە پای ئەو جموجووڵە توندەی لە دژی یاریزانەکەی بیڵباو ئەنجامی دا و بوو بە هۆی کرانە دەرەوەی گۆڵکارە ئەرجەنتینییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button