فه‌ره‌نسا

دیشام و کاندیدێکی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا دەبێتە مشتومڕیان

یاریگا- دیدیە دیشام و بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا دەبێتە مشتومڕیان و، سەرچاوەکەشی بۆ لێدوانی بەربژێرەکە دەگەڕێتەوە سەبارەت بە کەریم بەنزیمه و بانگهێشت کردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەکە.

میشێل مولێن، کاندید بۆ ئەو پۆستە، پێشتر ڕایگەیاندووە کە دیشام کارمەندێکی یەکێتییەکەیە و، ئەگەر ئەو سەرۆک  بوایە ئەوا بەنزیمەی بانگهێشت دەکردەوە.

لە وەڵامی ئەو قسانەدا، ڕاهێنەری کەڵەشێرەکان له نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Le Figaroی فەڕەنسی دەڵێ: “هەیە هەر حەزیان لەوەیە ببنە هۆی ژاوەژاو. بێ گومان لێدوانەکانی میشێل مولێنم خوێندۆتەوە. وەڵامیشی دەدەمەوە ئەگەرچی دەشزانم پاروویەکی چەورە و دەرخواردی ڕاگەیاندنەکانی دەدەم و قسەکانم لەلایەن ئەم کەسەوە بەکار دەهێنرێتەوە، چونکە باش دەزانێ بە ورووژاندنی ئەم بابەتانە، لەسەر شاشەکان دەردەکەوێت.

لە درێژەی وەڵامەکانیدا دیشمام وتیشی: “وا دیارە مولێن بڕوانامەی ڕاهێنانی هەیە، بۆیە ڕەنگە بواری ئەوەی هەبێ شوێنەکەم بگرێتەوە. ئەوەی من بناسێ، باش دەزانێ بڕیارەکانم هەڵقوڵاوی ویژدانم و بەرژەوەندی هەڵبژاردەی نیشتیمانییە. پلانەکانم لە هێڵی هێرشبەری، بە خستنەڕووی ژمارەکان دەردەکەێت دەگەمەنە و ڕەنگە لە مێژووی هەڵبژاردەکەشدا نەبووبێ. ئەمە ڕاستییە لەگەڵ ئەوەی کەم کەسیش ددانی پێدا ناوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button