ئیتاڵیا

کلینی: ئینتەر لە هەموو روویەکەوە لە ئێمە باشتربوون

یاریگا-جیۆرجیۆ کلینی دان بەوەدا دەنێت ئینتەرمیلان بە شایستەیی شکستییان پێهێناون و لە هەموو رووییەکەوە باشتربوون.

لە یاری لوتکەی خولی ئیتاڵیدا ئینتەر بە ئەنجامی ٢-٠ شکستییان بە رۆناڵدۆ و هاوڕێکانیان هێنا و بەشێوەیەکی کاتی گەیشتنە پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵی.

کلینی یاریزانی بە ئەزموونی بیانکۆنێری بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا وتی “لە هەموو رووییەکی نێو یاریگاوە لە ئێمە باشتربوون،  تۆپ مان بە هێواشیی دەجوڵاند و هەڵەمان زۆرکرد، ئەمە زەبر بوو بەڵام نابێت بماندات بە زەویدا  چونکە هێشتا کاتمان هەیە و ئەم وەرزە زۆری ماوە. خۆشحاڵم دوای تەنیا سێ رۆژ لەگەڵ ناپۆلی یاری مان هەیە بۆ ئەوەی ئەم شکستە زوو لە یاد بکەین”.

بەم دۆڕانە یۆڤی هەنگاوێکی دیکە لە  ناسناوی خولی ئیتاڵی دوورکەوتەوە و لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت بە جیاوازی ٧ خاڵ لەگەڵ پلەی یەکەم و ئەیسی میلان یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button