ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پاسی گواستنەوەی یاریزانانی بارسا مێسیان بە تەنها لە ئانفیڵد جێهێشتووە!

یاریگانێت- ڕاستییەک ئاشکرا بوو کە پاسی گواستنەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای تەواوبوونی یارییەکە کەوتوونەتە ڕێ بەرەو فڕۆکەخانە و لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەکەیان لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە لیڤەرپووڵ بە جێهێشتووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانیی هەواڵەکەی بەو شێوە بڵاو کردۆتەوە کە ڕاستەوخۆ دوای فیکەی کۆتایی یاری نێوان لیڤەرپووڵ و بارسێلۆنا، مێسی لەلایەن  بەرپرسانی یوفا پسپۆر لە پشکنینی ماددەی وزەبەخش بانگکراوە بۆ لێ وەرگرتنی “پشکنینی میز” ئەوەش زیاد لەو کاتەی پێچووە کە چاوەڕوان دەکرا.

بۆیەش بەرپرسانی بارسا بڕیاریان داوە لەوە زیاتر چاوەڕێ نەکەن و کاپتنەکەیان بە جێهێشتووە. لە بری ئەوە، هەستاون بە دابینکردن و تەرخانکردنی ئۆتۆمبیلێک بۆ گۆڵکارەکەیان و پاشان لەگەڵ ئەندامێکی شاندەکە بەڕێ بکەوێت بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ کەتەلۆنیا.

لیڤەرپووڵ توانی لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕیمۆنتادایەکی لەبیرنەکراو بەسەر بلاوگرانادا ئەنجام بدا، شکستی 0-3ی کامپ نو بگۆڕێت بۆ 4-0ی ئانفیڵد و خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی، لە چاوەڕوانی ئەیاکس و تۆتنهامن لە مەدریدی پایتەخت ستەیجی بکەنە شانۆی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button