ئه‌ڵمانیا

‎لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی مێژوویی لە بۆندسلیگا تۆماركرد

یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی مێژوویی لە بۆندسلیگا تۆماركرد.

بایرن میونشن توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە فرایبۆرگ بباتەوە و گۆڵەكانی بایرن لەلایەن لیڤاندۆڤسكی و مۆلەر تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هێرشبەرە پۆڵەندیەكە یەكەم یاریزانە لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا بتوانێت 21 گۆڵ لە یاریەكانی وەرزی یەكەمی خولەكە تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button