ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆی دیاردە: هەندێ جار بە خۆم دەڵێم ئەگەر من و حەکیمی پێکەوە بووینایە

یاریگا- ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی بەڕازیلی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا پێش یاریی لووتکەی سێریائەی لە نێوان یوڤێنتوس و ئینتەر میلان، لە بارەی چەند تەوەرێکەوە قسەی کرد و، لەوانە پەسنی تواناکانی ئەشرەف حەکیمی کرد.

لە دیمانەکەیدا کە لەگەڵ لا گازێتا دێلۆ سپۆرت ئەنجامی داوە، ئەستێرەکەی پێشووتری ئینتەر دەڵێ: “ئینتەر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی نائاسیی ئەنجام داوە [حەکیمی]. ڕیاڵ مەدرید هەڵەی کرد کە دەستبەرداری بوو. هەندێ جار بیر دەکەمەوە و دەڵێم: ڕۆنی، وای دابنێ تۆ و حەکیمی پێکەوەبن. ئەشێ بە چ خێراییەک دەرچووینایە!”

دیاردە سەبارەت بە یارییەکەش، پێی وایە بردنەوەی هەر لایەکیان بۆ کەسێتی یانەکە باش دەبێ، بەڵام یەکلاکەرەوە نییە بۆ پێشبڕکێی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button