ئه‌وروپا

فەرمی: ماوریسیۆ پۆچەتینۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تووشبوونی ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دوای دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێل پۆچەتینۆ وەك شوێنگرەوەی دیاریكرا و توانی نازناوی سوپەری فەڕەنسا بباتەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە فەڕەنسیەكە ڕایگەیاند ڕاهێنەرەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان.

یاریدەدەرەكەی خێسۆس پێرێز ڕاهێنەرایەتی یانەكە دەكات تا گەڕانەوەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button