ئه‌وروپا

‎جیرارد بۆ ڕۆنی: یاریكردن لە تەنیشتت شانازیەكی گەورەیە

یاریگا- ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری ئێستای ڕینجەرزی سكۆتلەندی ماڵئاوایی لە واین ڕۆنی هاونیشتیمانی كرد دوای ئەوەی ئەمڕۆ وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

ئەستێرەكەی پێشووی ئینگلتەرا لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و ڕۆنی داناوە و نووسیوویەتی: ”چ شانازیەكی گەورەیە یاریكردن شان بە شانی واین ڕۆنی ،یاریزانێكی گەورە و كەسایەتیەكی نایاب ، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە داهاتووت ، هیوای سەركەوتنیشت بۆ دەخوازم لەگەڵ دێربی كاونتی”.

ڕونی لە هاوینی 2004 لە ئێڤەرتۆنەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد ، بۆ ماوەی 13 ساڵ یاری بۆ شەیتانە سورەكان كرد و چەندین نازناوی بەدەستهێنا.

هێرشبەرە ئینگلیزیەكە لە ساڵی 2020 وەك یاریزان پەیوەندی بە دێربی كاونتیەوە كرد و دوای سێ مانگ بەشێوەی كاتی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی وە ڕاهێنەر ناسێندرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button