ئیتاڵیا

زڵاتان: دۆناروما باشترین گۆڵپارێزە لە جیهاندا

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤی پەسنێکی زۆری جیالویجی دۆنارومای هاوتیمی دەکات و بە باشترین گۆڵپارێزی جیهانی وەسف دەکات.

ئیبرا و دۆناروما، دوو ڕەگەزی گرنگی ئەم وەرزەی تیمەکەی ستیفانۆ پیۆلین لە هێشتنەوەی ئەی سی میلان لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیی.

گۆڵکارە سویدیەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کۆریێری دێلۆ سپۆرت لە ڕێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا قسەی لەسەر چەند بابەتێک کرد و، لە وەسفی گۆڵپارێزەکەی ڕۆسۆنێری گوتی: “دۆناروما باشترین گۆڵپارێزە لە جیهاندا، بەڵام هەرگیز ئەوەم بە خۆی نەگوتووە. ئەو دەبێت بەردەوامبێت لە خواستبەرزیی خۆی، بەڵام ئاسایی نییە کە تاکو ئێستا لە چامپیۆنزلیگ یاریی نەکردووە.”

سەبارەت بە مانەوەی خۆیشی و گرێبەستەکەی گوتی: “تا ئەو کاتەی هەست بە باشی بکەم، بەردەوام دەبم. پاشان با ببینن و ئینجا قسە لەسەر گرێبەستەکەم دەکەین. نەمویست خۆم بخەمە ناو داوێکەوە کە هیچ ڕێیەکی دەرچوونم نەمێنێ، هەر بۆیە سەرەتا شەش مانگم واژۆ کرد و دواتر نوێم کردەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button