ئیسپانیاگرنگترین

هازارد رووبەرووی رەخنەی توند دەبێتەوە

یاریگا-میدییا وەرزشییە ئیسپانییەکان و هاندەرانی ریاڵ مەدرید بەیەکەوە رەخنەبارانی ئێدین هازارد دەکەن پاش ئاستە خراپەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر بلباو.

هازارد لە پێکهاتەی سەرەمی مێرەنگی بوو لە یاری پێش کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا، بەڵام سەرلەنوێ نەیتوانی هاوکاری یانەکەی بکات و تووشی شکست هاتن.

رۆژنامەی ئەی ئێس نوسیوییەتی “هازارد هیچ شوێنێکی نیە لە پێکهاتەکەی زیدان دا و هەموو رۆژێک لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات”. لە راپۆرتەکەی ئەو رۆژنامەیەدا هاتووە “نەیتوانی خۆی لەگەڵ یانەکە بگونجێنێت، هیچ کاریگەرییەکی نەبوو وە بە درێژایی یارییەکە یەک بڕینی سەرکەوتووی نەبوو”.

هەرچی مارکایە نوسیوییەتی “هازارد، هازارد نیە و هیچی وای نەکرد”.

لەگەڵ ئەمانەشدا زیدان دوای یارییەکە داوای لە هەمووان کرد ئارام بگرن و کاتی زیاتر بدەن بە هازارد، هۆکاری ئاستیشی تەنها بۆ پێکانە یەک لە دوای یەکەکان و نەبوونی دەرفەت گەڕاندەوە تاوەکو بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی.

مەدرید ١-٢ تووشی شکست هات و جارێکیتر گومان کەوتەوە سەر جێگیری ئاستی ئەو یانەیە و ئامادەگیی بۆ یارییە گەورەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button