ئه‌وروپا

‎باشترین یاریزانی بەلجیكا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا

یاریگا- فیدارسیۆنی تۆپی پێی بەلجیكا ڕۆمیڕۆ لوكاكۆی بە باشترین یاریزانی بەلجیكا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرد.

لوكاكۆ توانی زۆرترین ڕێژەی دەنگ بەدەستبهێنێت و پێش هەریەك لە كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید بكەوێت.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی هێرشبەرە بەلجیكیەكە نووسیوویەتی: ”دەمەوێت سوپاسی خودا بكەم كە منی لەم شوێنە دانا ، سوپاسی هاوتیمەكانم لە ئینتەر و بەلجیكا دەكەم ، هەموو كاتێك من لە شوێنی نایاب دادەنێن ، سوپاس بۆ هەردوو ستافی ڕاهێنەرایەتی كە وایان لێكردم باشتر بم ”.

لوكاكۆ و خەڵاتی باشترین یاریزانی بەلجیكا

بابەتی زیاتر

Back to top button