ئینگلتەرا

بۆ یەکەم جارە مێژووی مانچستەر سیناریۆیەک ڕوو دەدات

یاریگا- مانچستەر یونایتد سیناریۆیەکی هەرگیز نەبینراو بە مێژووی خۆیەوە دەبینێت.

مان یو شەوی ڕابردوو توانی بە گۆڵێکی بی وەڵام شکست بە بێرنلی بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی پریمەرلیگ بە سێ خاڵ زیاتر لە لیڤەرپووڵی دووەم.

مانچستەر لەسەر ئاستی پیاوان 40 مانگە ئەو پێگەیان بەخۆیانەوە نەبینیوە دوای چەند هەفتەیەک لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی.

ئەوە و، هاوکات لەسەر ئاستی خانمانیش پێشەنگن. کە بۆ یەکەم جارە هەردوو یانەی پیاوان و خانمان هاوکات پلەی یەکەمیان وەرگرتبێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button