ئه‌وروپا

بارسێلۆنا نزیكە لە گواستنەوەی بەرگریكارێك

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە ئیریك گارسیای بەرگریكاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هاوینی ڕابردوو یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارە ئیسپانیەكەی بۆ ڕیزەكانیان دا بەڵام مانچێستەر سیتی بە ئۆفەرەكەی بارسا ڕازی نەبوو.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەل مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی گارسیا لە گواستنەوەكانی زستانەدا دوای ئەوەی سیتی داواكاریەكانی بۆ فرۆشتنی یاریزانەكە كەمكردەوە.

یانەكەی پیپ گواردیۆلا ئامادەیە بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن گۆڕانكاری یاریزانەكە بفرۆشن پێش شەش مانگ لە كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button