ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: میسی بەشداری راهێنانەکان یانەکەی نەکرد

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشداری راهێنانەکانی بەیانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووە، شاندەکەی بلاوگرانا بەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆردۆبا یەکەیەکی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا و گۆڵکارە مێژووییەکەی ئەو یانەیە بەشداری نەکردووە، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت، هەرچەندە سەرچاوەکانی نزیک ئەو یانەیەش بڵاویان کردووەتەوە لیۆ پشووی پێدراوە و ئێوارەکەی بەشداری راهێنانەکان دەکات.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کە بریارە لە شاری کۆردۆبا بکرێت، رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button