ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وردەکاری گرێبەستی رامۆس ئاشکرا بوو

یاریگا
سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوو مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، شاهانەکان دوو مەرجیان هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، مەرجی یەکەم ئەوەیە ئەگەر بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، ئەو کات موچەکەی ساڵانە 12.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەڵام ئەگەر بیەوێت بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو کات 13.5 ملیۆن وەردەگرێت.

رامۆس ئێستا ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت و داواشی کردووە لەسەر هەمان موچە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button