ئیتاڵیا

یوڤێنتوس ماوەی دووركەوتنەوەی دیبالای ئاشكرا كرد

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی ماوەی دووركەوتنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی ئاشكرا كرد.

دیبالا لە یاری یانەكەی بەرامبەر ساسۆلۆ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

بەشێوەیەكی فەرمی لە پەڕەی فەڕمی خۆیان یوڤێنتوس ئاشكرایانكرد بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی ئەژنۆی یاریزانە ئەرجەنتینیەكە بۆ ماوەی 15-20 ڕۆژ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەوەش دیبالا ناتوانێت لە یاری لوتكەی سێریا ئەی بەرامبەر ئینتەر میلان بەشداری بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!