ئه‌مریکافه‌ره‌نسا

فەرمی: تیاگۆ سیلڤا بەشداری کۆپا ئامێریکا ناکات

یاریگا
تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بڕازیل بە هۆی پێکان بەشداری کۆپا ئامێریکای داهاتوو ناکات.

بەرگریکارە 34 ساڵانەکەی سلیسائۆ بە هۆی ئەو پێکانەی مانگی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیل لە لیگ وەنی فڕەنسا تووشی بوو، ئەمڕۆ ناچار بوو نەشتەرگەری بکات و بەم هۆیەوە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەشداری کۆپا ئامێریکای ئەمساڵ ناکات.

کۆپا ئامێریکای 2019ـی ئەمساڵ بە میوانداری بڕازیل لە رێکەوتی 14ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button