ئه‌ڵمانیا

باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا

یاریگا- مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات بە باشترین یاریزانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا ، بەپێی دەنگی هاندەران.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر ئاشكرایانكرد كە گۆڵپارێزەكەی باڤاری بە كۆكردنەوەی %57ی دەنگەكان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەم سێرجی گنابری و پلەی سێیەم ماتیاس جینتەر دێت.

گۆڵپارێزە 34 سالانەكە وەرزی ڕابردوو توانی پێنج نازناو لەگەڵ یانەكەی بەدەستبهێنێت.

هەروەها هاندەران گۆڵەكەی گنابری لە تۆڕی سویسرایان بە جوانترین گۆڵی ساڵی ڕابردوو دەستنیشان كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button