ئیسپانیا

مێسی ژمارەیەکی ڕۆناڵدۆی تێپەڕاند

یاریگا- لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی بارسێلۆنای کرد لە بردنەوەی 4-1 بەرامبەر گرانادا لە میانی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانی.

لیۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، کە یەکێکیان بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب بوو.

بەو گۆڵە ڕاستەوخۆیە، کاپتنەکەی بارسا کۆی گۆڵەکانی خۆی بە درێسی یانەکەوە گەیاندە 48 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بە شێوەیەک 37 جاریان تەنها لە لایگادا.

بەوەش بە گۆڵێک پێش کریستیانۆ ڕۆڕۆناڵدۆی دایەوە کە ئەستێرە پورتوگالییەکە لەسەر ئاستی یانە 47 گۆڵی بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمار کردووه (32 گۆڵیان لە خولە ناوخۆییەکان)

بابەتی زیاتر

Back to top button