ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر چارەنوسی یارییەکەی ریال مەدرید

یاریگا
تاوەکو دێت بارودۆخی کەش و هەوای شاری پامپلۆنا دژوارتر دەبێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارییەکەی ئۆساسۆنا و ریال مەدرید دوابخرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە، کەش و هەوای شاری پامپلۆنا تاوەکو دێت بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە دژوارتر دەبێت و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە یارییەکە کە بریارە ئەمشەو کاتژمێر یازدە بکرێت بۆ سبەی یەک شەممە دوابخرێت.

بەرپرسانی یانەی ئۆساسۆنا نزیکەی 40 کارمەندیان دەست نیشان کردووە بەردەوام بەفری یاریگاکە رادەماڵن و چەندین بلاجیکتۆریشیان لە یاریگا جێگیر کردووە بۆ تواندنەوەی بەفرەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button