ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

لوکاس پاکێتا بۆ سێ یاری سڕ کرا

یاریگا
لوکاس پاکێتا، ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بۆ سێ یاری سڕ کرا و هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی ناتوانێت بەشداری بکات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری بڕازیلی رۆسێنەری بە هۆی رەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوان لە یاری یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا، بە کارتی سوور دەکرا و دواجاریش بریاردرا لەسەر ئەم هەڵس و کەوتەی بۆ سێ یاری سڕ بکرێت.

بەم شێوەیە پاکێتا ناتوانێت لەو سێ یارییەی ئەیسی میلان لە سێریائەی ماویەتی بەشداری بکات.

Back to top button