ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی نێیمار

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا تاوەکو ئێستا بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە.

ماڵپەری پاریس یونایتدی فەڕەنسی بڵاویکردووە یاریزانە بەڕازیلیەکەی شازادەکان ئەمڕۆش بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە ماوەی رابردوو، نەیتوانی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات، بۆیە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر برێست بانگهێشت ناکرێت و یاریی ناکات، ئەمەش راهێنەری ئەو یانەکەی نیگەران کردووە، چونکە دەنگۆیەک هەیە بەم زووانە نەگەڕێتەوە یاریگاکان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، تیمی پزیشکی سانجێرمان هەموو هەوڵێک دەدات نیمۆ پێش یارییەکەت جامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا چارەسەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button