ئیسپانیا

کومان: لە هەندێ پێگەی یاریگەدا پێویستمان بە کێبڕکێی زیاترە

یاریگا- ڕۆناڵد کومان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی گرانادا ئەنجام دا و، تێیدا بە وەڵامی پرسیارەکانی تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز لەوانە پلانیان بۆ گرێبەستی نوێ.

ڕاهێنەرە هوڵەندییەکەی بارسێلۆنا لەو بارەیەوە گوتی: “ئەم وەرزە بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێ، لەبەرئەوەی دەمانەوێت تیمەکە باشتر بکەین و پێویستمان بە کێبڕکێ و چالاکیی زیاترە لە هەندێ له پێگەکانی یاریگەدا. بەڵام تێگەشتنم هەیە بۆ بارودۆخی ئابووری یانەکە و، ئەگەریش پێویستی کرد ئەوا هەر بەم توانایەی ئێستا هەیمانە بەردەوام دەبین. هیواخوازم بۆ وەرزی ئاییندە پاڵپشت بین.”

دەنگۆ هەیە بارسا بۆ کڕینی یاریزانی نوێ، دەستبەرداری یاریزانی خۆی ببێ و، دیارترینی ئەو ناوانەش کە دەگوترێ یانەکە دەیخاتە بازاڕەکانی فرۆشتنەوە فیلیپ کۆتینهۆیە. بەبێ فرۆشتن، دۆخی ئابووی بلاوگرانا چاوەڕێی لێ ناکرێ گرێبەستی گەورە ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button