ئیسپانیا

زیدان بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا

یاریگا- دەنگۆی زۆر بڵاو بوویەوە کە زینەدین زیدان بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر ئۆساسۆنا ئامادە نەبێت بەهۆی ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆشی کۆرۆنا.

لە میدیاکاندا وا راگەیەندرا کە ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێکی تووشبوو بە پەتاکە هەبووە و بەو هۆیەوە زیدانیش چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی پشکنینەکانی بە پۆزەتیڤ بۆ بێتەوە.

بەڵام وەک ڕۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، ئەنجامەکان پێچەوانەی گومانەکان دەرچوون و لیژنەی پزیشکی و چاودێر و بەرپرس گڵۆپیان بۆ زیزۆ هەڵکرد کە دەتوانێت لەسەر هێڵ ئەرکەکەی خۆی جێبەجێ بکات دوای ئەوەی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button