ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری راستەقینەی کێشەکانی رامۆس و مەدرید

یاریگا-تا دێت ئەگەری رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆس لە ریاڵ مەدرید بەهێزتردەبێت، هۆکارەکەشی رێکنەککەوتنە لەسەر ووردەکاری گرێبەستی نێوانیان.

بەگوێرەی مارکا، لە میانەی گفتوگۆکان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان  رامۆس داوای کردووە شایستە داراییەکانی زیاتربکرێن ئەمەش لەلایەن مەدریدەوە راستەوخۆ رەتکراوەتەوە بەهۆی کێشە داراییەکانی تووشی یانەکە هاتووە لە سەردەمی کۆرۆنادا. رامۆس موچەی ١٢ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە بەڵام رەزامەندی نیشاندا لەوەی ١٠٪ی لەببڕێت لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی دیکە بۆ هاوکاریکردنی یانەکە.

کێشەیەکی دیکە ئەوەیە رامۆس داوای کردووە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە درێژبکرێتەوە بەڵام مەدرید هەرگیز گرێبەستی هیچ یاریزانێکی بۆ دوو وەرز نوێ نەکردووەتەوە کە تەمەنی ٣٤ ساڵ بێت و لە مانگی  سێشدا تەمەنی دەبێتە ٣٥ ساڵ، ئێستاش نایەوێت ئەو کلتورە تەنانەت بۆ رامۆسیش بگۆڕێت کە یەکێکە لە ئەستێرە مێژووییەکانی مێرەنگی.

بەگوێرەی پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوە هەریەک لە پاریس سان جێرمان، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول دەیانەوێت رامۆس بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button