ئینگڵته‌را

بەپەلە و بەفەرمی: مانچێستەر یونایتد یاریزانێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا- یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریزان عیماد دیالۆی كۆتدیڤواری و یاریزانی ئەتلانتای ئیتاڵی گواستەوە ڕیزەكانی.

یانە ئینگلیزیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دووپاتیكردەوە كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەل یانە ئیتاڵیەكە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 18 ساڵانەكە بە بڕی 37 ملیۆن پاوەند و تا ساڵی 2025.

دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە سۆلشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان ووتی: لە مێژە چاودێری یاریزانەكە دەكەین و ماوەیەكی زۆرە چاومان لەسەریەتی ، پێموایە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین یاریزانە لاوەكان.

شایەنی باسە دیالو لەم وەرزەدا لە دوو یاریدا لەگەل ئەتلانتا لە  چەند خولەكێكی كەم  بەشداری كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button