ئیسپانیا

پیدری: پێشتر هەرگیز بە لێدانی سەر گۆڵم نەكردووە

یاریگا- پیدری گۆنزالیز ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دەربڕی.

بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یاریگای سان مامێس لە ئەتلەتیك بلباوی بردەوە و خۆی گەیاندە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە پیدری ووتی: دەمانزانی یاریەكی گرنگە ، ئەوان خێرا بوون لە هێرشی هەڵگەڕاوە بە بوونی ویلیامز ، لە سەرەتادا گۆڵێكیان تۆمار كرد، ئەوەش شتەكەی سەختتر كرد، بەڵام ئێمە توانیمان بگەڕێینەوە و سێ خاڵی گرنگی یاریەكە بەدەستبهێنین.

هەروەها ووتیشی: پێشتر بە لێدانی سەر گۆڵم تۆمار نەكردووە ، گۆڵەكەش كە درووستم كرد بۆ میسی زۆر خێرا بوو ، لە دواوە هات و قسەی كرد منیش تۆپەكەم پێدا ، ئەگەر قسەی نەكردایە نەمدەبینی.

لە كۆتایشدا ووتی: دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان ، هەروەها بەوەی توانیم گۆڵێك بكەم و یەكێكیش درووست بكەم ، پێوویستە بەو شێوەیە بەردەوام بین ، بجەنگین بۆ ڕیزبەندی یەكەمی خولەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button