ئاسیاخوله‌کانی دیکەیاریگا

فیفا ڕۆڵی موحەمەد شەلهووب بەرز دەنرخێنێت

یاریگانێت- پێگەی فەرمیی یەکێتی تۆپی پێی جیهانیی “فیفا” بەشدارییکردنی موحەمەد شەلهووبی سعوودی لە بواری تۆپی پێ، بەرز دەنرخێنێت.

دوێنێ یانەی ئەلهیلالی سعوودی لە میانی یارییەکانی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە ئەلعەینی ئیماراتی بردەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام، کە تێیدا شەلهووبی ئەستێرەی ناوداری سعوودیی توانی لە خولەکی 90 گۆڵی دووەم تۆمار بکات.

کاپتنەکەی هیلال کە لە ئێستا تەمەنی 38 ساڵ دەبێت، گێمی دووەم خرایە یارییەوە، کۆی بەشدارییکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا گەیاندە 78 یاری، کە ئەوەش ڕیکۆردێکی مێژوویی خولەکەیە.

دوای ئەوەش، فیفا لە ڕێی پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە نووسیبووی: “ژمارەیەکی ئەفسانەیی بەدەست هات. شەلهووب، یەکێک لەو یاریزانانەی خزمەتێکی زۆری بە یانەکە کردووە، ژمارەیەکیتری بۆ خۆی تۆمار کرد. یاری ژمارە 78ی لە خولەکە ئەنجام دا و ڕیکۆردێکی نوێی نووسیەوە و گۆڵێکیش تۆمار کرد.”

ئەلهیلال لە کۆمەڵەی “جیم” دێت، دوای ئەنجامدانی 5 یاریی، بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ سەرووی گرووپەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button