ئیتاڵیا

میلان و یوڤی پێکهاتەی فەرمییان بڵاو کردەوە بۆ کلاسیکۆی ئیتاڵیا

یاریگا- یانەی ئەی سی میلان و یوڤێنتوس پێکهاتەی فەرمی خۆیان بڵاو کردەوە پێش یاریی ئاگرینی ئەمشەو.

لە ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری هەریەکە لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی پێکراو کە ماوەیەکە دوورکەوتۆتەوە و، ڕیبیچ و کرونیچ بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا دوورخراونەتەوە.

 

هەرچی بیانکۆنێریشە، بەهۆی تووشبوونی ئالیکس ساندرۆ و کوادردۆ بە ڤایرۆسەکە، لە پێکهاتەکەدا نین.

میلان لە 15 هەفتەیدا بەبێ هیچ شکستێک پێشەنگی ڕیزبەندی سێریائەیە بە 37 خاڵ و، میوانە قورسەکەی ئەمشەوی سان سیرۆ 14 هەفتەی ئەنجام داوە و خاوەنی 27 خاڵە و لە پلەی پێنجەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button