ئینگلتەرایاریگا

کۆمپانی: گوێم لێ بوو هەموو دەیانگوت ‘شووت نەکەیت!’.

یاریگانێت- ڤینسنت کۆمپانی بەرگریکاری مان سیتی باسی لەو چرکەساتە کرد کە بە لێدانە بەهێزەکەی لە دەرەوەی ناوچەی سزا، گۆڵێکی مێژوویی لە لیستەر سیتی تۆمار کرد و بردنەوەیەکی ئاڵتوونیی پێشکەشی یانەکەی کرد.

کۆمپانی دوای یارییەکە گوتی: “هەموان پێیان دەگوتم شووت نەکەیت، شووت نەکەیت، ئەوەش بێزارکەر بوو بۆم. لە کاروانی وەرزشیمدا تاوەکوو ئێستا ڕووی نەداوە یاریزانە لاوەکان پێم بڵێن بۆ شووت لێنەدان! ئەوە 15 ساڵە من دەڵێم هەر دەبێت گۆڵێکی وا تۆمار بکەم.”

ڕای گواردیۆلای ڕاهێنەریش وا بووە کە شووت لێ نەدات، وەک پیپ دەڵێت، کاپتنەکەی زیرەک بووە کە بە گوێرەی ڕای ئەو ئەنجامی نەداوە.

سیتی بەو تاکە گۆڵە پێشەنگی وەرگرتەوە و بە جیاوازیی خاڵێک لە لیڤەرپووڵەوە. کۆتا هەفتە ماوەتەوە بۆ یەکلایی بوونەوەی پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button