ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی تەواوكردنی پریمەرلیگ دوای بڕیاری داخستنی تەواوەتی چالاكیەكان لە ئینگلتەرا

یاریگا-  حكومەتی بەریتانیا چارەنووسی پریمەرلیگی یەكلاكردەوە دوای بڕیاری داخستنی چالاكیەكانی دیكە.

حكومەتی بەریتانیا بڕیاری داخستنی تەواوەتی داوە و لەمڕۆوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە ئەو داخستنە بە تەواوەتی لە وڵاتدا جێبەجێ دەكرێت بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها دووپاتیكردەوە كە ئەو بڕیارە كاریگەری نابێت لەسەر چالاكیە وەرزشیەكان ، لەوانەش پێشبڕكێی پریمەرلیگ.

پێشتر چەندین یاری پریمەرلیگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دواخران، بەڵام حكومەتی بەریتانیا بڕیاری دا كە پێشبڕكێكانی پریمەرلیگ و جامی یەكێتی ئینگلتەرا و جامی كاراباو كەپ بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button