ئه‌وروپا

‎كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیكۆردێكی دیكەی تۆمار كرد

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕیكۆردێكی مێژووی دیكەی تۆمار كرد بەڵام ئەمجارە لە دەرەوەی لاكێشەی سەوز.

لە یاری پێشووی یانەكەی بەرامبەر ئۆدەنیزی ڕۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لە یاریە فەرمیەكاندا بگەیەنێتە 758 گۆڵ و ژمارەكەی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی شكاند.

كریستیانۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ژمارەی فۆلۆوەرسەكانی گەشتە 250 ملیۆن و بەوەش بوو بە یەكەم كەس بگاتە ئەو ژمارەیە.

بەو بۆنەیەوە لە پۆستێكدا نووسیوویەتی: ” ئای چەند ژمارەیەكی سەرسوڕهێنە سوپاسی هەمووتان دەكەم ، ئێوە هەمووتان بەشێكن لەم گەشتە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button