ئیسپانیا

سوارێز ڕیكۆردێكی مێژووی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار دەكات

یاریگا- لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەڵ یانە نوێیەكەی.

سوارێز لە گواستنەوەكانی هاویندا بارسێلۆنای جێهێشت دوای ئەوەی كومانی ڕاهێنەر ئاشكرایكرد كەوا لە پلانەكانیدا نیە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئالاڤێس بباتەوە كە لویزیتۆ گۆلێكی تۆمار كرد و گۆڵێكیشی درووست كرد.

گۆڵكارە ئۆرۆگواییەكە لە 12 یاری سەرەتای خۆیدا لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس بەشداری 11 گۆڵی كردووە ، بەوەش ڕیكۆردەكەی فالكاوی شكاند كە لە 12 یاری سەرەتای خۆیدا بەشداری 10 گۆڵی كردبوو.

شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 38 خال.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button