ئه‌وروپائینگلتەرا

بەپەلە: لامپارد لە راهێنەرایەتی چێڵسی دوور دەخرێتەوە

یاریگا
فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوور دەخرێتەوە.

ماڵپەری ئاتلێتیک بڵاویکردووە، راهێنەرەکەی بلوز پێش یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کە گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ، لەلایەن کارگێری یانەکەی هۆشداری پێدراوە لە ئەگەری بەردەوامی لەسەر ئەنجامە لاوازەکان، لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و دوای دۆڕانە قورسەکەش لەو یارییەدا، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو پرۆژەیە جێ بە جێ بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە کارگێری چێڵسی ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ چەند راهێنەرێک گفتوگۆیان کردووە و لە کاتی دوور خستنەوەی لامپارد، هەر زوو شوێنگرەوەکەی دەست نیشان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button